بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڕووداوە ڕۆژی پێنج شەممە 6 ی کانوونی دووەمی 2022 لە گەڕەکی ئیعلامی لە باشوری ڕۆژئاوای بەغدا بووە و چەکدارە نەناسراوەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەحمەد عەبدولموتەلیب ڕەزاق و بەو هۆیەوە هاوسەرەکە و سێ منداڵی کوژران و ناوبراویش بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هێشتا هیچ کەسێک یان گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەو تاوانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەحمەد عەبدولموتەلیب ڕەزاق فەرماندەی لیوای 45 ی کەتائیبی حیزبوڵڵا سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبییە./.