No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سەبا، شەوی 5ی ژانوویە کۆپییەکی نایاسایی لە فیلمی سینەمایی « تاوانی بێ وردبینی » لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە.
ئەم فیلمە لە 7ی ژانوویەوە لە سینەماکاندا نمایش کراوە لە کەمتر لە یەک مانگ دا بە شێوازی نایاسایی لە ئەنتەرنێت دا دەرکەوتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا بەرنامەیەک بۆ نمایشی ئەم بەرهەمە لە پلەتفۆرمەکاندا ڕانەگەیەندراوە و فیلمەکە خەریکە لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکادا نمایش دەکرێت.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان چۆنێتی دەنگ و ڕەنگی ئەم فیلمە نایاساییە نیشان دەدات کە لە ڕووی پەردە فیلمی لێنەگیراوە .
تاوانی بێ وردبینی نوێترین قوربانی قاچاخە لە سینەمای ئێراندا و پێشتر زۆرێک لە فیلمەکانی تری نمایشی ئۆنلاین و نمایشی سەر پەردە تووشی ئەم گرفتە بوونەتەوە. جێی ئاماژەیە کەس لە بەرپرسانی سینەمایی لە بەرانبەر قاچاخکردنی ئەم فیلمانەدا خۆی بە بەرپرس نازانێت.
تاوانی بێ وردبینی لە دەرهێنانی شەهرام موکری و ئامادەکاری نیگار ئەسکەندەر فەڕ ، بەرهەمی ناوەندی کولتووری هونەری «کارنامە»یە.
No Result
View All Result