بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی بەشار ئەسەددا هاتووە کە تاوانەکەی ئەمریکا بەرامبەر بە شەهیدان سولێمانی و موهەندیس تەنیا سەربازی نەبووە بەڵکوو زیاتر لە سنورە مەیدانییەکان بووە و بابەتە ئایدۆلۆژیایی، ڕۆشنبیری و ئەخلاقییەکان دەگرێتەوە.
لە درێژەی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری سوریادا هاتووە کە دەبێت پرسیاری ئەوە بکەین کە بۆ وڵاتێک لە ئاست و پێگەی ئەمریکا بڕیار دەدات هێرش بکاتە سەر کەسێک کە خۆیی بە سەربازی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەزانی؟ واتە هەمان کەس کە سەرجەم توانا سەربازی و مرۆییەکانی بەکار دەهێنا تا شکست بە گرووپە تیرۆریستییە خوێنڕێژەکان بێنێت.
بەشار ئەسەد ڕایگەیاندووە کە ئەگەر شەهید سولێمانی بۆ پیلان و ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچەکە، لە سوریا، یەمەن، لوبنان، عێراق و فەڵەستینی داگیرکراو مەترسیی نەبوو، هێرشی نەدەکرایە سەر، هاوکێشەیەک کە وای لە سەرکردەکانی ئەمریکا کرد تا ئەم تاوانە دڕندانەیە لە دژی شەهید سولێمانی و هاوسەنگەرەکەی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس جێبەجێ بکەن تەنیا سەربازی نەبووە بەڵکوو گەورەتر لە سنورە مەیدانییەکان بووە و بابەتە ئایدۆلۆژیایی، ڕۆشنبیری و ئەخلاقییەکانی گرتووەتەوە.
سەرۆک کۆماری سوریا جەختیکردووەتەوە کە شەهید سولێمانی و هاوسەنگەرەکەی بۆ یەکڕیزی بەرەی خۆڕاگری و گەلانی ناوچەکە لە عێراقەوە تا سوریا، لوبنان، فەڵەستین و یەمەن هەوڵیان دەدا./.