بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ لە هەواڵێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ژنڕاڵێکی سێ ئەستێرەی بە ناوی مایکڵ ئێریک کوریلای وەک کاندیدی وەرگرتنی پۆستی فەرماندەیی سنتکۆم دەستنیشان کردووە.
سنتکۆم، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و ئاسیای ناوەڕاست.
لە ئەگەری پەسەندکردنی شیاوبوونی کوریلا لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ناوبراو دەبێتە شوێنگرەوەی فرانک مەک کێنزی کە لە ساڵی 2019 تا ئێستا لەو پۆستەدایە./.