بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد موش وەزیری بازرگانیی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، ڕەوشی ئێستای ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و هەنگاوەکانی زیاترکردنی لە داهاتوودا تاوتوێ کراوە.
بە وتەی ناوبراو، لە ساڵی 2021 ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە نێوان ئەم دوو وڵاتە گەیشتە نزیکەی 28 ملیار دۆلار.
وەزیری بازرگانیی تورکیا ڕایگەیاند کە وتووێژ و هاوکاریی نزیک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ ئەمریکا لە داهاتوودا دەکرێت./.