بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی عەبدولسەلام حەنەفی لە تویتەردا ڕایگەیاند کە لەو کۆبوونەوەدا دۆخی ئابوری ئەفغانستان بە تایبەت پلانی هاوردەکردنی نەوت و گاز لە وڵاتانی دراوسێوە تاوتوێ کراوە.
لە درێژەی ئەو تویتەدا هاتووە کە ئەندامانی لێژنەی ئابوریی تاڵیبان سەبارەت بە کردنەوەی بازاڕچەیەکی سنوریی هاوبەش لە نێوان ئەفغانستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری پێویستیان داوە.
کەوتنی حکومەتی محەممەد ئەشرەف غەنی و شکستی ئەمریکا لە ئەفغانستان بووە هۆی ئەوەی کە کەرتی ئابوری ئەم وڵاتە ڕوبەڕوی کێشە و قەیرانی زۆر ببێتەوە و بە ملیۆنان دانیشتووی ئەفغانستان هەڕەشەی برسێتییان لە سەر بێت، ئەمەش بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی چەندین ملیار دۆلار پارەی ئەفغانستان لە لایەن ئەمریکاوە بووە./.