بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەرۆکایەتی شاندەکەی ئەم وڵاتە لە دانوستانەکانی ڤیەننا دەکات، وتی کە دانوستانەکان لە گەڵ گرووپی 1+4 (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا لە گەڵ ئەڵمانیا) بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ تاکلایانەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، ئەرێنی و بەرەوپێش دەڕوات.
باقری وتی کە هەوڵەکان لە پێناو گەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکان بەردەوامە.
پێشتریش میخائیل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤیەننا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندبوو کە دانوستانەکان ئەگەرچی خێراییەکی نییە بەڵام بە بەردەوامی بەڕێوە دەچێت./.