جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, ئاب 2, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

محەممەد حاجی مەحمود: ئێران یەکەم وڵات بوو کە لە شەڕی دژ بە داعش هاوکاری کوردستانی کرد

جام کوردی – سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان جەختیکردەوە کە ژیان و شەهیدبوونی حاجی قاسم سولێمانی خزمەت گەیاندن بە وڵاتەکەی بووە.

كانونی دووه‌م 6, 2022
in ئاسیا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە دووەم ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولێمانی، ئەبومەهدی موهەندیس و هاوڕێکانیان کە لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، وتی: ئەمە یادێکی ئاسایی نییە، سەدان کیلۆمتر دوورتر لە وڵاتی خۆی و لە وڵاتێکی دیکە یادی شەهیدبوونی فەرماندە حاجی قاسم سولێمانی دەکرێتەوە کە ئەمەش لە بنەڕەتدا بۆ پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکی کورد و هێزە سیاسییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەڕێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە خەباتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دژی ڕژێمی بەعس، وتی کە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نەفەسێکی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان  و هێزی پێشمەرگە بوو، لە بەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بووە پەنا و پشتیوانێک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە تایبەت بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی پێشمەرگە.

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

محەممەد حاجی مەحمود: ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوایە دەنگی هەڵەبجە بە جیهان نەدەگەیشت و وەک ئەنفالەکان دەمایەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی و پەیامنێرەکانی بۆ یەکەم جار و لە ڕێگای ناردنی بریندارەکانی کارەساتی هەڵەبجە بۆ دەرەوە و بە تایبەت وڵاتانی ئەورووپی، ئەوەی بڵاوکردەوە کە هەڵەبجە وەک شارێکی کوردنشین لە لایەن سەدامەوە کیمیایی کراوە.

وتیشی کە پێشوازیکردنی ئێران لە خەڵکی هەڵەبجە، چارەسەرکردنی بریندارەکان و بەرکەوتووانی هێرشە کیمیاییەکە و هەروەها کۆچی سێ ملیۆنیی خەڵک بەرەو ئێران لە گەڵ بوونی پەیوەندییەکی قووڵی ڕۆشنبیری و سنورێکی چەند سەد کیلۆمەتریی هاوبەش بە کۆمەڵە خاڵێکی گرنگ بۆ هەر دوو لا دادەنرێت.

سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان وتی: لە شەڕی سەپێندراوی عێراقیشدا و لە کاتێکدا کە سەدام هەوڵی لەناوبردنی کورد و کوردستانی دەدا، کورد و ئێران بە دەیان شەهیدیان لە سەنگەرە هاوبەشەکاندا هەبوو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڕژێمە کە هەموو ئەم خاڵانە باس لە مێژوویەکی دوور و درێژی پەیوەندییەکانمان دەکەن.

محەممەد حاجی مەحمود لە درێژەی وتارەکەیدا وتی: لە شەڕی داعش کە تیرۆریستان بە باشترین و پێشکەوتووترین چەکی ئەمریکی هەڕەشە و پەلاماری خەڵک و خاکی کوردستانی دەدا، کۆماری ئیسلامی یەکەم وڵات بوو کە لە ڕووی چەک و پێداویستی سەربازی و لە ڕێگای شارەزایانی سەربازییەوە هاوکاری هەرێمی کوردستانی کرد.

ناوبراو وتی: هاوکاری مەعنەوی، سیاسی و سەربازیی شەهید قاسم سولێمانی و ئێران لەو کاتەدا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کارێکی زۆر گرنگ بوو لە پێناو شکستی داعش.

وتیشی کە لە ساڵانی شەڕی داعش، حاجی قاسم لە سەرجەم بەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریزمی داعش ڕۆڵ و دەورێکی کاریگەری هەبوو و ئێمە لە نزیکەوە ئاگامان لەوە بوو.

سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان، وتی: لە کاتێکدا کە بەشێک لە سەرکردە و بەرپرسانی عێراقی لە گەشتوگوزار لە دەرەوە بوون، سوپای پاسداران و فەرماندەکانی وەک شەهید حەمیدی تەقەوی شەڕی بەرگرییان لە خەڵکی عێراق دەکرد.

ناوبراو وتی: دڵنیام کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوایە داعش دەچووە ناو بەغدا و دیمەشق، لە بەر ئەوەی کە لە سەدا 40 ی خاکی عێراق و لە سەدا 50 ی خاکی سوریایان داگیر کردبوو.

وتیشی: ڕاستە کە هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە پاڵپشتی ئێمەیان دەکرد بەڵام هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە خاکەوە دەسکەوتی زۆری مسۆگەر کرد، لەمەشدا پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕۆڵی ڕاستەوخۆی حاجی قاسم گرنگ و کاریگەر بوو، ئەمەش مێژوویەکی لە نێوان گەلانی عێراق و ئێران و کورد درووست کردووە.

محەممەد حاجی مەحمود وتی: حاجی قاسم سولێمانی نەک تەنیا لە ژیانیدا بەڵکوو لە شەهیدبوونیشدا خزمەتی گەورەی بە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد./.

Previous Post

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە شاری سلێمانی

Next Post

ئۆمیکرۆن گەیشتە هەرێمی کوردستان و عێراق

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
ئۆمیکرۆن گەیشتە هەرێمی کوردستان و عێراق

ئۆمیکرۆن گەیشتە هەرێمی کوردستان و عێراق

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 408

ته‌مموز 28, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 407

ته‌مموز 22, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 406

ته‌مموز 15, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 405

ته‌مموز 1, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 408

ته‌مموز 28, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 407

ته‌مموز 22, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 406

ته‌مموز 15, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 405

ته‌مموز 1, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 408

ته‌مموز 28, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 407

ته‌مموز 22, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020