بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەکر حەشاش گەنجێکی تەمەن 21 ساڵەی فەڵەستینی لە شەڕ و پێکدادانێکی چەکداریدا لە نزیک کەمپی بەلاتەی ڕۆژهەڵاتی نابلۆس شەهید کرا.
بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم تاوانەی زایۆنیستەکان ڕایگەیاند کە خوێنی شەهید حەشاش لە گەڵ خوێنی شەهیدانی دیکەی فەڵەستین دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ڕاپەڕینی خەڵک لە کەرتی خۆرئاوا.
حەماس ڕایگەیاندووە کە گەنجان درێژە بە ڕێگای شەهیدان تا لەناوچوونی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی دەدەن./.