بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە 6 ی کانوونی دووەمی 2022 ڕایگەیاند کە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و 5 حاڵەت تۆمار کراوە.
ناوبراو وتی کە توشبووەکان لە یەک خێزانی نیشتەجێی دهۆکن و بەم دواییانە لە سەردانی دەرەوە گەڕاونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندرووستی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە چەند دیپلۆماتکارێکی بیانی لە بەغدا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون./.