بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی لە گەڵ پێگەی العهد نیوز ی عێراق وتی کە تا ئێستا چوار گەڕی وتووێژەکانی نێوان تاران و ڕیاز بەڕێوەچووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا گەڕێکی نوێی ئەو وتووێژانە لە بەغدا دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن بە دوور لە سەپاندنی سیاسەتەکانی ئەمریکا، کێشەکانی خۆیان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکەن.
مەسجدی سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی عێراقیش وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێز لە هەر ڕێکەوتنێکی نێوان لایەنە عێراقییەکان دەگرێت.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەم ڕێز لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەگرێت و هەم پاڵپشتی لە مافی لایەنە ناڕازییەکان دەکات.
باڵیۆزی ئێران ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بە بابەتێکی تەواوبوو ناو برد و وتی کە ئێران دژی دابەشکردنی خاکی عێراقە.
ئیرەج مەسجدی سەبارەت بە هەناردەی گازیش بۆ ئێران وتی: وەبەرهێنانی گاز لە ئێران سنوردارە و لایەنی عێراق هەندێک کات داوای ڕێژەیەک دەکات کە دابینکردنی ئەستەمە.
ناوبراو سەبارەت بە بەرەی خۆڕاگیش وتی: بەرەی خۆڕاگری لە ئەمڕۆی ناوچەکە بووەتە ڕاستییەک کە حاشای لێناکرێت و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پاڵپشتیی دەکات./.