بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن ڕۆژی پێنج شەممە لە میانەی وتارێکدا ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەمریکا، سەرۆک کۆمارێک نەک تەنیا لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی هێنا بەڵکوو هەوڵی دەدا لە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات ڕێگری بکات و هاوکات گرووپێکی توندڕۆ چوونە ناو بینای کۆنگرێس، بەڵام ئەوان شکستیان هێنا.
ناوبراو وتی: لەم ڕۆژەدا دەبێت دڵنیا بین کە چیدی ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نابێتەوە.
بایدن وتی: ئەو ڕووداوە شۆڕشێکی چەکدارانە بوو، ئەوان ویستی پاڵپشتی خەڵکیان نەبوو بەڵکوو تەنیا خواستی خەڵکیان لە ناو دەبرد.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ترەمپ کارێکی دەکرد کە هیچ سەرۆک کۆمارێکی ئەمریکا بە درێژایی مێژوو ئەوەی نەکردووە، ئەو هەوڵی دەدا حاشا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دەنگی خەڵک بکات./.