بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی کە شەهید قاسم سولێمانی بۆ هاوکاریکردنی گەلی عێراق هاتە ئەم وڵاتە و شەهید کرا.
فالح فەیاز وتی کە شەهید سولێمانی لە هەلومەرجێکی زۆر دژواردا هاوکاریی عێراقییەکانی کرد و پلانی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داڕشت.
هەروەها بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش وتی کە ئەمڕۆ یادی شەهیدانی فەرماندەی سەرکەوتن بە سەر گرووپی تیرۆریستی داعش و شکستی پیلانگێڕیی تیرۆریستان بەرز ڕادەگرین.
ناوبراو وتی کە ئێمە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهیدبوونی ئەو فەرماندە گەورانەداین کە لە بەرامبەر داعش وەستان و بە فەتواکەی مەرجەعیەتی باڵا، سەرکەوتنێکی گەورە لە بەرامبەر داعش تۆمار کرا.
فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکەی بەغدا بوو و وتی کە شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بۆ شکستی پیلانگێڕیی داعش هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆریان هەبوو.
عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراقیش بە نوێنەرایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە وتی کە تاوانی شەهیدکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن بە سەر داعش تا هەتا هەتایی لە مێژوودا دەمێنێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئەم ڕێوڕەسمە، شەهیدکردنی حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی وەک تاوانێکی ناپاکانە ناو برد./.