بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه له قۆناغى یه‌كه‌م پێشه‌نگى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى بوو سێ یاری دۆستانه ئه‌نجام بدات و له یه‌كه‌م یاری دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی برادۆستی كه‌ركوك ده‌كات و كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ده‌چێته شارى هه‌ولێرو دوو یارى دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ دهۆك .
ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكیدا ئاشكرایكرد ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق به ئاستێكی به‌رز بینرا و توانیان زۆرترین سه‌ركه‌وتن و زۆرترین ژماره‌ی گۆڵ تۆمار بكه‌ن هه‌ربۆیه ده‌یانه‌وێت باشتر و باشتر له قۆناغی دووه‌م ببینرێن و تیپه‌كه ئامادهسازتر بۆ ئه‌و قۆناغه و تاوه‌كو له وه‌رزى داهاتوو له خولى نایابى عێراق ركابه‌رى بكه‌ن .