بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە 5 ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022 بە کۆی دەنگ بەهمەن ئەمیری موقەدەمی وەک پارێزگاری نوێی کرماشان دەستنیشان کرد.
ناوبراو پێشتر و لە سەردەمی شەڕی ئێران – عێراق، ئەمینداری ناوەندی پشتیوانی شەڕو فەرماندەیی سوپای پاسدارانی قەزای کەنگاوەر بووە. هەروەها جێگری هێزی ئاسایشی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و فەرماندەی هێزی ئاسایشی پارێزگای گێڵان لە کارنامەی ناوبراودا دەبینرێت.
ئەمیری موقەدەم دەبێتە شوێنگرەوەی هوشەنگ بازوەند کە زیاتر لە چوار ساڵ پارێزگاری کرماشان بووە./.