بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵەکە لەم خولەدا لە بەشێکی تایبەتدا لە سەر سینەمای ئێران چەق دەبەستێت. فیلمەکانی «سەمای ئەوین و کانی گۆمەیان» دەرهێنانی محەمەد فەرەج زادە، «خورشید آسمان، خورشید کاشی» دەرهێنانی زیبا ئەرژەنگ، «خانە صدایش میکنم» دەرهێنانی لەیلا ئاهەنگ، «زردی من از تو، سرخی تو از من» بەرهەمی ئەحمەد سەید کشمیری، «عروس» بەرهەمی ربابە ڕیاحی، «مسافر فۆکۆشیما» دەرهێنانی مەعسوومە نور محەمەدی، «چپرا» بەرهەمی هادی مەعنەوی پووڕ، «توتن سوار» دەرهێنانی موحسن شیرزایی، «مهاجران» دەرهێنانی مەسعوود ئەحمەدی و… بە نوێنەرایەتی ئێران لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن .
پێنجەمین فێستیڤاڵی «فۆلکلۆر»ی هێند لە 1 تا 5ی ژانوویە بەڕێوە دەچێت.