بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێرمحەممەد عەباس ستانکزی جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان وتی کە ڕەنگە کێشە و گرفتەکانی ئێستای ئەفغانستان بۆ ماوەیەک بەردەوام بێت بەڵام هەوڵ دەدرێت کە کێشەکان لە زووترین کاتدا چارەسەر بکرێت.
ناوبراو وتی کە شەڕی ئەمریکا دژ بە تاڵیبان لە بوارەکانی ئابوری، هەواڵگری و میدیایی بەردەوامە بەڵام شکست دێنێت، وەک چۆن کە لە بواری سەربازیش شکستی هێناوە.
ئەو بەرپرسەی تاڵیبان وتی کە ئێمە بەرپرسی دابینکردنی ئاسایشی ئەو کەسانەین کە لە حکومەتی پێشوودا بەرپرسیاریەتییان هەبووە و هیچ کەسێک نابێت بە هۆی ترسەوە ئەفغانستان بە جێ بێڵێت./.