بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆشیار سیوەیلی ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان لە عێراق بەرگی سەربازییان گۆڕیوە و بە بەرگی مەدەنییەوە هەمان ڕۆڵی پێشتریان بە کەمێک جیوازییەوە دەگێڕن.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا سەرچاوەی کێشەکانی عێراق نییە بەڵکوو ئەوە عێراقییەکانن کە خۆیان ئەو کێشانەیان درووست کردووە.
سیوەیلی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە هاوکاری چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دەکەن و ئەوەش بۆ بەرژەوەندییەکانی هەر دوو لا دەگەڕێتەوە و لە سیاسەتیشدا دۆستی هەمیشەیی نییە بەڵکوو بەرژەوەندی هەمیشەیی بوونی هەیە./.