بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەمین تاتار کە لە قەزای ڕوی دووئاو لە پارێزگای سەمەنگان ژیانی بە سەر دەبرد، لە وڵاتی هیندستان خوێندنی ئائینیی تەواو کردبوو و تا تەمەنی 100 ساڵی لەو پارێزگایە سەرقاڵی وانەوتنەوەی ئائینی بووە.
ناوبراو تا تەمەنی 100 ساڵی تەندرووستی تەواوی هەبووە بەڵام دواتر بینایی چاوانی لە دەست دابوو.
محەممەد ئەمین لە ماوەی ژیانیدا چوار جار هاوسەرگیری کرد و چەندین جیلی نەوەکانی خۆیی بینیبوو.
ئەو پیاوە بیرەوەرییەکانی خۆیی لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی ئەمانوڵڵا خان تا خولی یەکەمی حکومەتی تاڵیبان لە بیر مابوو و بەردەوام بۆ کەسانی دیکەی دەگێڕاوە./.