بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئەرک و ڕاسپاردەی نوێی لە عێراق هەیە و ئەویش مەشق و ڕاهێنان و پێدانی ڕاوێژە بە هێزەکانی ئەم وڵاتە.
ناوبراو وتی کە ئەم ئەرکەش بۆ مافی بەرگری لە خۆمان دەگەڕێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ئاماژە بە هێرشەکانی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق وتی کە پێمان وایە کە هێرشەکان هاوشێوەی ئەوانەن کە پێشتر لە لایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە جێبەجێ کراون./.