بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسروڵڵا ڕەشنودی لە ڕێوڕەسمی دووەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری، وتی: شەهید سولێمانی لە مێژووی خەباتی 43 ساڵەی خۆی لە میرمنداڵی تا کاتی شەهیدبوون کە لە خزمەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووە، بەردەوام ئاڵاهەڵگر و سەرقافڵەی بەرەی خەبات و تێکۆشان بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە شەهید سولێمانی دامەزرێنەری لەشکری ساروڵڵا بووە و زۆربەی ئەندامانی ئەو لەشکرەش لە کەسانی سوننە مەزهەب بووە، وتی: لەشکری ساروڵڵا بە فەرماندەیی حاجی قاسم سولێمانی لە هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراوی عێراق لە دژی ئێران سەروەرییەکی زۆری تۆمار کرد.
سەرکۆنسووڵی ئێران سەبارەت بە کەسایەتی شەهید سولێمانی، وتی: شەهید سولێمانی لە بوێریدا کەم وێنە، لە شەهیدبوون، ئازایەتی، عێرفان و کەسایەتییەکی عێرفانی، شرۆڤەکارێکی بەتوانا و تەواو، دیپلۆماتکارێکی کەم وێنە و سیاسەتمەدارێکی بەئەخلاق و سەربازێکی پاڵپشتی ویلایەت بەدەر لە بەسراوەیی بە هەر حیزب و کوتلە و گرووپێک بووە.
نەسروڵڵا ڕەشنودی وتی: حاجی قاسم بەردەوام بەرگریی لە زوڵملێکراوان دەکرد و لە بەرامبەر دوژمنان وەک قەڵایەک خۆڕاگریی دەکرد و لەو تێڕوانین و ستراتیژەدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان شێعە، سوننە، مەسیحی، ئێزدی، تورکمان، کورد، عەرەب و فارسدا نەبووە.
ناوبراو شەهید سولێمانیی بە گەورەترین فەرماندەی بەرگریکاری شوێنە پیرۆزەکان ناو برد و وتی: حاجی قاسم بەهێزترین فەرماندەی دژ بە تیرۆریزم لە بوارە جیاجیاکان بووە.
وتیشی کە شەهید سولێمانی پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ زانایان و مەرجەعیەتی ئائینی هەبوو و تەنیا کەسێک بوو کە سەرکەتووانە بەرەی بەهێزی خۆڕاگریی لە سەرجەم پێکهاتە و نەتەوە و مەزهەبەکان پێکهێنا.
سەرکۆنسووڵی ئێران هەروەها وتی: حاجی قاسم و هاوڕێکانی نەک لە گۆڕەپانی شەڕ بەڵکوو ناجوانمێرانە و لە تارمایی شەودا بە پێشکەوتووترین کەرستە و ئیمکانیاتی جیهانی ئەمڕۆ شەهید کران و شەهیدبوونیشیان بووە هۆی یەکڕیزی جیهانی ئیسلام بە تایبەت هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق و یەکگرتوویی ناوخۆیی سەرجەم لایەنەکان./.