بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، وتی کە هەڵوێستی بزوتنەوەی نۆجەبا لە بەرامبەر ئەمریکای داگیرکەر هیچ گۆڕانکارییەکی بە سەردا نەهاتووە.
ناوبراو وتی: ئاگربەست هیچ سوودێکی بۆ ئەمریکای داگیرکەر نییە و تەرمەکانی ئەوان بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێتەوە و هەڕەشەکانی ئەمریکا ئێمە ناترسێنێت.
کەعبی وتی کە پرۆسەکانی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەری ئەمریکا ڕاناگیرێت و ئەمریکای داگیرکەر دەبێت لە سەر هەر هەڵەیەکی تێچووی خۆی بدات.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی کە لە هەر شوێنێکی عێراق بە دوای ئەمریکییەکانەوەین و دەرکردنی ئەوان دەستپێکی ڕێگای گەڕانەوەی سەروەری عێراقە.
ئەکرەم کەعبی بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵەکانی خۆڕاگری، کاریگەری زۆری لە سەر ئەمریکییەکان هەبووە، وتی: ئەمریکا لە گەڵ هەندێک بەکرێگیراو لە عێراق ناونیشانی مانەوەی هێزەکانی گۆڕیوە بەڵام هیچ بژاردەیەکی لە بەردەمدا نەماوە، تەنیا ئەوەی کە دەبێت هێزەکانی لەم وڵاتە بکشێنێتەوە./.