جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتار

سه‌ردار سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی ئاشتی و به‌رگری / مه‌هدی شوشته‌ری *

كانونی دووه‌م 4, 2022
in وتار
A A
0

جام کوردی – سه‌رداری شه‌هید حاجی قاسمی سوله‌یمانی نمونه‌یه‌كی دیار بوو له‌ په‌روه‌رده‌كراوانی قوتابخانه‌ی ئیسلام. بێ گومان هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ پڕبه‌هاكانی ئه‌و شه‌هیده‌ ئازیزه‌ بۆ جیهانی ئێسلام و موسوڵمانان و سته‌ملێكراوانی جیهان له‌ مێژوودا تۆمار كراوه‌ و بێ شك به‌ باشه‌ یادی ئه‌م پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. تایبه‌تمه‌ندیه‌ ده‌ركه‌وتووه‌كانی سه‌ردار سوله‌یمانی له‌ ڕووی كه‌سایه‌تی تاك و مرۆڤیه‌وه‌، تواناكانی له‌ رووی فه‌رمانده‌یی و به‌ڕێوبه‌رێتی سه‌ربازی، زیره‌كی ئه‌و له‌ بواره‌ ستراتیژیه‌كان و رۆڵی بێ وێنه‌ی له‌ به‌دیهێنانی ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌وی خسته‌ ریزی یه‌كێك له‌ دیارترین و ناسراوترین فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی جیهان؛ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای زۆریك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ نایابه‌كانی ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌، ره‌نگه‌ بگوترێت كه‌ گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی شه‌هید سوله‌یمانی بریتی بوو له‌ پاڵپشتی به‌رده‌وام و كاریگه‌ری به‌ڕێزیان له‌ سته‌ملێكراوان له‌ هه‌ر دین و ئایین و گه‌لێك له‌ هه‌مبه‌ر سته‌مكاران و داگیركه‌ران و هه‌روه‌ها وه‌ستانه‌وه‌ له‌ ئاست سیسته‌می سوڵته‌ی جیهانی به‌ رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و دژایه‌تی رژێمی سته‌مكاری زایۆنی. شه‌هید سوله‌یمانی له‌م شاڕێیه‌دا بنیاتنه‌ری قوتابخانه‌یه‌ك بوو كه‌ ساڵه‌های سالأ سه‌رمه‌شقی خه‌باتكاران و شۆرشگێڕانی رێگه‌ی به‌رگری ده‌بێت.

  سه‌ردار سوله‌یمانی له‌به‌ر رۆشنایی وانه‌ و ڕێنه‌ماییه‌ ئیسلامیه‌كان دا، به‌رگری له‌ سته‌ملێكراوانی جیهان به‌بێ ره‌چاوكردنی هاوڵاتی بوون و قه‌ومی بوون و دین و مه‌زهه‌ب به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانی. ئه‌و ته‌نها سه‌ر به‌ ئێران و جیهانی ئیسلام نییه‌ به‌ڵكو سه‌ربه‌ ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تیه‌. له‌ قۆناغی تاریكی دروست بوون و فراوانبوونی تیرۆریزمی ته‌كفیری داعش له‌ عێراق و سوریا، سه‌ردار سوله‌یمانی رۆڵی دیار و فه‌رامۆش نه‌كراوی له‌ به‌ره‌ی شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ له‌ دژی تیرۆریزم گێڕا. ئه‌و له‌م ره‌وته‌دا خه‌می مرۆڤایه‌تی، دادپه‌روه‌ری و حه‌قانیه‌تی هه‌بوو و به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌ هه‌وڵی یارمه‌تیدانی موسوڵمانی ده‌دا چی له‌ شیعه‌ و چی له‌ سونه‌ ، به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ له‌ خه‌می پاراستن و پاڵپشتی كردن بوو له‌ مه‌سیحی و یه‌زیدیه‌كان و كه‌مایه‌تیه‌ ئایینیه‌كانی دیكه‌. ئاماده‌بوونی ئه‌و له‌ به‌ره‌ی جه‌نگی دژی تیرۆریزم دا له‌ جوگرافیایه‌كی تایبه‌ت دا قه‌تیس نه‌بوو. ئه‌و له‌ هه‌ر شوێنێك دا كه‌ داوای یارمه‌تی ده‌كرا، ئاماده‌ ده‌بوو؛ رۆڵی نایابی ئه‌و فه‌رمانده‌ ئازایه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و شكستی پڕۆژه‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌تی داعش له‌ دیمه‌شق و حمص و لازقیه‌ و حه‌له‌ب و نبل و الزه‌هرا و ره‌قه‌ و…هتد له‌ سوریا تاكو به‌غدا و ئامرلی و موصل و مه‌خمور و شه‌نگال و جه‌له‌ولا و … هتد له‌ عێراق بۆ هیچ كه‌سێك شاراوه‌ نییه‌ و كه‌سایه‌تیه‌ به‌ ویژدان و بێداره‌كان دان به‌و راستیه‌دا ده‌نێن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت شه‌هید سوله‌یمانی به‌ “فه‌رمانده‌ی ئاشتی” له‌ ناوچه‌كه‌ دابنرێت. دابین كردنی ئاسایش و ئاشتی گه‌وره‌ترین خزمه‌تی شه‌هید سوله‌یمانی به‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بوو.

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

خزمه‌تێكی دیكه‌ی روونی شه‌هید سه‌له‌یمانی بریتی بوو له‌ پاڵپشتی كردن له‌ له‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ و شۆڕشگێڕان و خه‌باتكارانی گروپه‌كانی به‌رگری له‌ لوبنان و فه‌له‌ستین له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی داگیركاری زایۆنی. له‌م روانگه‌یه‌وه‌ به‌ حه‌ق نازناوی “شه‌هیدی قودس” و “فه‌رمانده‌ی به‌رگری” یان به‌ شه‌هید سوله‌یمانی به‌خشیوه‌. له‌ دیدی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه‌، له‌به‌ر بوونی سه‌ردار سوله‌یمانی، بابه‌تی به‌ره‌وپێش بردنی پرۆژه‌ی مامه‌ڵه‌ی نه‌نگینی سه‌ده‌ و فوو كردن به‌ بابه‌تی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمی داگیركاری زایۆنی رووبه‌ڕووی رێگری شێلگیرانه‌ بووبوویه‌وه‌؛ له‌م رووه‌وه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا نه‌ ته‌نها دیارترین كه‌سایه‌تی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵكو هزری تیۆری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركردنی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن رژێمی زایۆنیه‌وه‌ تیرۆر كرد. تیرۆركردنی سوله‌یمانی و شه‌هید كردنی به‌ڕێزیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه‌ ته‌نها كارێك نه‌بوو بۆ له‌ناوبردنی كه‌سایه‌تیه‌ك به‌ڵكو كرده‌وه‌یه‌ك بوو بۆ له‌ناوبردنی سیمبول و جیلوه‌ی بیری دژه‌ ئه‌مریكایی- دژه‌ زایۆنی. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌نجامدانی وه‌ها تاوانێك هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی بوو له‌ نێوان ده‌یان هه‌ڵه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان دا چونكه‌ به‌ تیرۆركردنی سه‌ردار سوله‌یمانی، قوتابخانه‌ و بیری ئه‌و نه‌ ته‌نها زیندوویه‌تی و مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ست نادات به‌ڵكو ئێستا ره‌هه‌ندی جیهانی زیاتری له‌خۆ گرتووه‌. سه‌ردار سوله‌یمانی سیمبولی قوتابخانه‌ و بیرێك بوو كه‌ بڕوای وابوو ته‌نها كار بۆ رێگری كردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا و زایۆنیزم به‌سه‌ر چاره‌نوسی حكومه‌ت و گه‌لانی ناوچه‌كه‌وه‌ بریتی بوو له‌ یه‌كگرتوویی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ و به‌رگری له‌ هه‌مبه‌ر پڕۆژه‌ و پیلانه‌كانیان دا. له‌م ڕووه‌وه‌ شه‌هید سوله‌یمانی گرنگیه‌كی ستراتیژی به‌ سه‌روه‌ری گه‌لانی ناوچه‌كه‌ ده‌دا. بۆیه‌ ئه‌و به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ به‌هێزكردن و سه‌روه‌ری گه‌لانی ناوچه‌كه‌ ده‌دا.

  ئێستا دوو ساڵ به‌سه‌ر تیرۆری نامه‌ردانه‌ی سه‌ردار سوله‌یمانی و فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری و ئازادی تێده‌په‌ڕێت. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م تاوانه‌ بێ وه‌ڵام نه‌ماوه‌ته‌وه‌ و بڕیارده‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوان نامرۆڤانه‌یه‌ ده‌بێت له‌ به‌رده‌م دادگای دادپه‌روه‌ری دا دادگایی بكرێن و وڵامگۆ بن. كاردانه‌وه‌ فراوانه‌كانی خه‌ڵك له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ و هه‌ڵوێستی زۆرێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌ سیاسی و یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ ئیدانه‌كردنی كرده‌وه‌ی تاوانكارانه‌ی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ تیرۆركردنی سه‌ردار سوله‌یمانی و هاوڕێكانی به‌ روونی ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ ئه‌مریكا له‌پێش هه‌موو شتێك له‌ به‌رده‌م دادگای ویژدانه‌ بێداره‌كانی جیهان دا ئیدانه‌ كراوه‌. كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ فه‌رمی سود له‌ هه‌موو توانا سیاسی، یاسایی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی خۆی له‌ ئاست به‌دواداچوونی یاسایی و دادگایی كردنی بڕیارده‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌رده‌گرێت و مافی گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شایسته‌ له‌ تاوانكارانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رگیز فه‌رامۆش ناكات.

* سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی

Previous Post

سەرچاوەیەکی ئێرانی لە ڤیەننا: هیچ وادەیەک بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن دیاری نەکراوە

Next Post

مه‌هدى تارمى به‌ باشترین یاریزانى پیشه‌گه‌رى ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌رى ئاسیا ده‌ستنیشانكرا

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە
نوێترین هەواڵ

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

حوزه‌یران 2, 2025
ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز
نوێترین هەواڵ

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

ئایار 23, 2025
شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو
نوێترین هەواڵ

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

ئایار 19, 2025
کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو
نوێترین هەواڵ

کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو

ئایار 12, 2025
پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا
نوێترین هەواڵ

پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا

ئایار 4, 2025
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا
نوێترین هەواڵ

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

نیسان 28, 2025
Next Post
مه‌هدى تارمى به‌ باشترین یاریزانى پیشه‌گه‌رى ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌رى ئاسیا ده‌ستنیشانكرا

مه‌هدى تارمى به‌ باشترین یاریزانى پیشه‌گه‌رى ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌رى ئاسیا ده‌ستنیشانكرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020