بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی « ڕاگەیەندراو» لە دەرهێنانی موعین زەڕابی و ئامادەکاری سوهەیلا گولستانی لە دووهەمین بەشداری نێودەوڵەتیدا خۆی گەیاندە چل و دووهەمین فێستیڤاڵی « Brussels Independent Film Festival»ی بەلجیکا.
ناوەندی فرەمیدیایی برۆکسێل، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە سەربەخۆکانی برۆکسێلی لە ساڵی 1974 دامەزراند و تا بە ڕوونی لە سەر فیلمە سەربەخۆکان و ڕێبازەکانی تری سینەمای ئەزموونی کۆ ببێتەوە و بەردەوام لەسەر بەرهەمە سینەماییە کەمتر ناسراوەکان و پێشەنگ سوور دەبێت و نەریتی خۆی لە پەروەردەی بەهرە نوێکان دەباتە پێشەوە.
گرینگتر لە ئەمانە، ئەم فێستیڤاڵە دەرفەتێک بۆ ئەو دەنگە تایبەتانە دەڕەخسێنێت و ئامانجیشی پێکهێنانی پانتایەکی گەرم و کراوەیە کەتێیدا فیلمسازەکان، لایەنگرەکان، ڕەخنەگران و ئامادەکارەکان بتوانن فیلمەکانی دەرهێنەرە تازە پێگەیشتووەکان ببین، تەکنیکەکان و ڕێبازە نوێکانی سینەمایی بدۆزنەوە و لەبواری سینەمادا سەرکەوتن بە دەست بهێنن.
لە فیلمی«ڕاگەیەندراو»دا ئەمیر حسێن ڕۆحانییەکی لاوی موسوڵمانە کە نەخوازراو ناچار دەکرێت ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی خۆشەویستە کۆنەکەی بەڕێوە ببات کە بنەماڵەی کچەکە لە بەر ئەوەی ئەمیر حسێن ڕۆحانی بووە نەیانهێشتوە شووی پێبکات.
سێناریۆی ئەم فیلمە بە شێوازی هاوبەش لە لایەن تایماز ڕزوانی و موعین زەابییەوە نووسراوە .
نمایشی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە لە ئەستۆی کۆمپانیای RAW دایە.
چل و دووهەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە کە لە وڵاتی بەلجیکا بەڕێوە دەچێت لە 6 تا 19ی فێبرییە پێشوازێ لە بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان دەکات.