بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق کراوەتە ئامانج.
لەو هێرشەدا کۆگای مووشەکەکانی ئەو بنکە سەربازییە لە ڕێگای درۆنەوە کراوەتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە سەر زاری بەرپرسێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە ڕێگای دوو درۆنەوە بووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقیش هێرشەکەی ئەمڕۆی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی بە دواوە نەبووە./.