بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم غەیس لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک وەک ئەمینداری گشتی نوێی ئەم ڕێکخراوە دەستنیشان کرا.
بڕیارە ناوبراو لە سەرەتای مانگی ئابی 2022 پۆستەکەی بە فەرمی و بۆ ماوەی سێ ساڵ وەربگرێت. غەیس لە ساڵانی 2017 تا حوزەیرانی 2021 نوێنەری کوێت لە دەستەی سەرۆکایەتی ئۆپێک بووە.
هەیسەم غەیس دەبێتە شوێنگرەوەی محەممەد بارکیندۆی نایجڕیایی کە لە ساڵی 2016 وە تا ئێستا بۆ ماوەی دوو خول ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێکە.
کوێت تەنیا وڵاتی ئەندام لە ئۆپێک بووە کە کاندیدی خۆیی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرد.
کوێت لە ساڵانی 1965 و 2005 ئەو پۆستەی لا بووە./.