بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی سکای نیوز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئێرانی لە دانوستانەکانی ڤیەننا ڕایگەیاندووە کە هیچ موڵەت و وادەیەک بۆ کۆتایی دانوستانەکان یان گەیشتن بە ڕێکەوتن دیاری نەکراوە و ئەوەی کە لە لایەن سەرچاوە ئەمریکی و ئەورووپییەکانەوە گەیشتووەتە دەرەوە، درووست نییە.
هەندێک سەرچاوەی ڕۆژئاوا باسی ئەوەیان کردووە کە دوا موڵەتی گەیشتن بە ڕێکەوتن بە لایەنی ئێرانی دراوە و لە بەرامبەردا تاران ئەوەی ڕەتکردووەتەوە. بە وتەی ئەو سەرچاوانە دانوستانەکانی تا کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو دەبێت./.