بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستیی دایەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر گەلی ئێران، پیشاندەری شڵەژاویی بەرپرسانی ئەو ڕژێمەیە. ئێمە بەهێز و عاقڵمەندییەوە بەرگری لە ماف و بەرژەوەندی و پێشکەوتنی گەلی خۆمان دەکەین و زایۆنیسم شوێنی لە داهاتووی جیهاندا نابێتەوە./.