بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میک واڵاس نوێنەری ئیرلەندا لە پەرلەمانی ئەورووپا ئەمڕۆ دووشەممە لە دووەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدی فەرماندە حاجی قاسم سولێمانی وتی کە تیرۆری قارەمانی گۆڕەپانەکانی شەڕی دژ بە تیرۆر، تاوانێکی دڕندانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: کوژرانی سولێمانی لە دوو ساڵی ڕابردوو، تاوانێکی دڕندانەی حکومەتی ئەمریکا و سووکایەتی تەواو بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە.
واڵاس بە ئاماژە بە بێدەنگیی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لە بەرامبەر ئەم تاوانە، وتی: ئەم تاوانە چی سەبارەت بە یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە کە ئامادەی ئیدانەکردنی نەبوون، پیشان دەدات؟/.