بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود زەهار ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بە بۆنەی دووەم ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولێمانی، وتی: ئەم فەرماندە شەهیدە ڕۆڵێکی گەورەی لە پاڵپشتیکردنی ئامانجەکانی فەڵەستین هەبوو.
ناوبراو وتی کە شەهید سولێمانی بڕوای بە سەرکەوتنی خۆڕاگری و لەناوچوونی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی هەبوو.
زەهار وتی کە شەهید سولێمانی بڕوای بەوەش هەبوو کە خاکی موسڵمانان هیچ سنورێکی نییە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: هێزی ئیرادە لە دڵی خەباتگێڕانی خۆڕاگری باڵایە و بەهێزترە لە چەکی داگیرکەران./.