بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی ڕاوێژکاری میدیایی پرۆژەکە، فیلمی «وەرزی پەپوولە پایزە» لە دەرهێنانی مەریەم پیربەند لە بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی«جیپوور» کە لە بەرواری 7 تا 11ی ژانوویە لە جیپووڕی ڕاجستانی وڵاتی هێند بەڕێوە دەچێت، نمایش دەکرێت.
وەرزی پەپوولە پایزە کە لە بەشی کێبڕکێیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی جیپووردا بەشدارە ڕۆژی هەشتەمی ژانوویە یەکەم ڕۆژی نمایش کردنی فیلمەکانە لەم فێستیڤاڵەدا و لە کاژێر 3:30 خولەکی دوا نیوەڕۆ لە هۆڵی INOX CinemaHall نمایش دەکرێن.
ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی دەستپێکردنی ئەم فێستیڤاڵە واتە 7ی ژانوویە لە Maharana Pratap Auditorium بەڕێوە دەچێت.