بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە میدیاییەکانی هیندستان ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە لە پەرستگەی ماتا وایشنۆ دەمی باوان لە ناوچەی جامۆ و کشمیر بە هۆی قەرەباڵغی زۆرەوە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.
ئەو پەرستگەیە بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، ئەمڕۆ شەممە، هەزاران کەسی تێدا کۆکرابووە.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە لەو ڕووداوەدا لانیکەم 12 کەس کوژراون و 14 ی دیکەش بریندار بوون.
دەوترێت کە ڕووداوەکە لە دەرەوەی پەرستگەکەوە بووە و بە هۆی قەرەباڵغی و شەڕی نێوان زیارەتکارانەوە ڕووی داوە./.









