بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ لە پەیامێکی پیرۆزبایی ساڵی نوێی زائینی، هیوای خواست کە ساڵی 2022 ببێتە ساڵێکی پڕ لە شایی، ئاسوودەیی، ئاشتی و سەقامگیری لە گەڵ دادپەروەری بۆ مرۆڤایەتی.
ناوبراو وتی: ساڵی نوێی زائینی لە کاتێکدا دەست پێدەکات کە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا بەرەو گەشەسەندن دەڕوات و لە ڕۆژانی سەرەتایی ساڵی نوێش ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆدەبێتەوە.
کازم جەلالی وتی کە ئەم سەردانە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ./.