بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە شارۆچکەی جەبلەی سەر بە پارێزگای بابل لە عێراق، ڕۆژی پێنج شەممە 30 ی کانوونی دووەمی 2021، هێزێکی ئەمنی بۆ دەستبەسەرکردنی داواکراوێک بە تۆمەتی تیرۆر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان، بەڵام تۆمەتبارەکە کە خۆی نەداوەتە دەستەوە ڕوبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسە 18 ئەندامی خێزانەکەی خۆیی کوشتووە کە 12 کەسیان منداڵن./.