بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف غەنی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی 4 ی ڕادیۆی بی بی سی، وتی: ئەمریکییەکان موڵەتی ئەوەیان نەدا کە لە گەڵ تاڵیبان وتووێژ بکەم، خەلیلزاد بە نوێنەرایەتی ئەمریکا لە گەڵ ئەو گرووپە وتووێژی کرد و هەموو شتێک بە ئەمریکی کرا و ئێمە بە لاوە نراین.
ناوبراو وتی: ئەگەر لە کابوڵ دەمامەوە هیچ گۆڕانکارییەک نەدەکرا.
سەرۆک کۆماری هەڵهاتووی ئەفغانستان وتی: حەمدوڵڵا موحب ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی وتی کە یەکەی پاسەوانیی سەرۆک کۆمار هەڵوەشاوەتەوە و ئەگەر لە بەرامبەر تاڵیبان شەڕ بکرێت هەموو ئەندامەکانی ئەو هێزە دەکوژرێن.
ناوبراو وتی کە موحب بۆ جێهێشتنی کۆشکی سەرۆکایەتی تەنانەت دوو خولەک دەرفەتی نەدا.
وتیشی کە پاسەوانەکانیش پێمیان ڕاگەیاند کە ناتوانن بەرگری لە من و کۆشکی کۆماری بکەن.
ئەشرەف غەنی وتی کە هۆکاری سەرەکیی ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان، متمانە بە ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بووە./.