بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەیوان کاشفی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک لە چالاکوانانی ئابوریی پارێزگای کرماشان، وتی: لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ئابوری ئێران لە گەڵ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار کۆبووینەوە کە تێیدا بەڕێز محەممەد موخبر بۆچوونی ئامادەبووانی وەرگرت و بەڵێنی هاوکارییدا.
ناوبراو بە ئاماژە بە کێشە و بەربەستە ئابورییەکانی بەردەم کابینەی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: سەەڕای ئەم کێشانەش، حکومەت ئیرادەی پێویستی بۆ تێپەڕکردنی ئەم دۆخە و باشترکردنی دۆخی ئابوری وڵات بە پاڵپشتی کەرتی تایبەت و چالاکوانانی ئابوری هەیە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان وتی: ئەڵبەت سەرەڕای کێشە و گرفتەکانی کەرتی ئابوری، ڕووداوی خۆشیش هەیە وەک پاڵپشتی تایبەت و بەربڵاو لە وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت کە بە سنوردارکردنی چالاکییەکانی هاوردە و ڕکابەرە دەرەکییەکان بووە.
کاشفی سەبارەت بە کرماشان وتی: ئەم پارێزگایە توانا و دەفرایەتییەکی زۆری لە بواری کشتووکاڵیدا هەیە بەڵام گرنگییەکی ئەوتۆی پێنەدراوە و دەنگی چالاکوانان و وەبەرهێنەرانی بەرز نییە.
ناوبراو داوای لە چالاکوانانی ئابوریی پارێزگای کرماشان کرد کە ڕا و بۆچوونەکانی خۆیان بە ژووری بازرگانی ڕابگەێنن لە بەر ئەوەی کە داهاتووی ژووری بازرگانی و بڕیاری بەرپرسان لە سەر ئەم بۆچوون و تێڕوانینانە دەبێت./.