بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی زائینی لە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ڕووسیا کردووە.
لە پەیامەکەی پوتین بۆ ئەسەد هاتووە کە ڕووسیا لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان درێژە بە هاوکارییەکانی بۆ سوریا دەدات.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها دڵنیایی بە بەشار ئەسەد داوە کە هەوڵەکانی مۆسکۆ لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی سوریا بەردەوام دەبێت./.