بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمە نوێکەی “spider man” بە ناوی ( رێگا بەرەو ماڵەوە نییە)، دوای ئەوەی لە سینەماکانی جیهان پەخشکرا توانی لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا نزیکەی یەک ملیار و ٥٠٠ هەزار دۆلار داهات کۆبکاتەوە.
ئەم رێژەیەش بەرزترین رێژەی داهاتە کە لە رێی پەخشکردنی فیلمێکەوە کۆکرابێتەوە لەپاش بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پێش بڵاوبوونەوەی ئەم بەشە نوێیەی فیلمی “spider man”، فیلمی جەنگی “the battle at lake changjin” توانیبووی زۆرترین داهات لەسەردەمی دوای هاتنی کۆرۆنا کۆبکاتەوە بە کۆکردنەوەی ٩٠٥ ملیۆن دۆلار”