بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، کورتە فیلمی چیرۆکی «شۆفێر تەکسی» لە نووسین و دەرهێنانی سیامەند حەسەن پوور دەرهێنەری لاوی مەهابادی بەرهەمهێنرا و ئامادەی نمایش کردنە.
ئەم کورتە فیلمە لە بابەتی کۆمەڵایەتی و خێزانی دایە و ماوەکەی 13 خولەکە .
سیامەند حەسەن پووڕ لە دەرچووانی خولی فیلمسازی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی مەهابادە و ئەمە سێهەمین بەرهەمی ئەم دەرهێنەرە لە بواری کورتە فیلم دایە.
بەشدار بووانی کورتە فیلمی شۆفێر تەکسی :
نووسەر و دەرهێنەر: سیامەند حەسەنپووڕ
ئەکتەرەکان: محەمەد حەمزە پووڕ، نەسرین چووپانی، هیجران کەریمی
فیلمهەڵگر: سادق مەحموود زادە
دەنگ هەڵگر: ڕامان ڕەسووڵ ئەمجەد
یاریدەدەری دەرهێنەر: عادڵ کەریمی
بەرپرسی بەرهەمهێنان: محەمەد حەمزە پووڕ
دەنگ هەڵگر و ئامادەکار: سیامەند حەسەن پووڕ
وێنەگر: فەردین ڕووستەمی
بەڕێوەبەری پرۆژە: ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد