بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمەد بن جاسم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی داهاتووی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەر دۆسیەی ناوەکی، دەرفەتێکی گرنگە بۆ دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
ناوبراو ڕایگەیاند: هەر کاردانەوەیەکی سەربازی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر وڵاتانی ناوچەکە دەبێت و بەرژەوەندییەکانی ئێمە دابین ناکات.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەگەنە ڕێکەوتن و ئێمە لە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس دەبێت لە گەڵ ئێران وتووێژ بکەین، نەک لە سەر بنەمای ئەوەی کە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەمریکا چۆن دەبێت./.