بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی دووەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، ڕۆژی پێنج شەممە 30 ی کانوونی یەکەمی 2021، لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ڕێوڕەسمەدا وتی کە خۆڕاگری ئیسلامی بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بە هێزێکی زیاترەوە لە گۆڕەپانەکە ئامادەیە.
ناوبراو وتی: ئەم دوو شەهیدە ئازیزە لە وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت لە عێراق شکستیان بە تیرۆریزم هێنا و بۆ بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری گیانی خۆیان بەخت کرد.
مەسجدی وتی: ئەو تاوانەی ئەمریکا کە بە فەرمانی دوناڵد ترەمپ کرا، تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە.
وتیشی کە خوێنی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلانی ئێران و عێراقی زیاتر کردووە./.