بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی وێنایی بەشی هونەری، ئەم کێبڕکێیە لە لایەن ناوەندی سەربەخۆی WORLD PRESS PHOTO 2022 لە ئامێستێردام بەڕێوە دەچێت.
ئامانجی ئەم ناوەندە دۆزینەوەی باشترین بەرهەم لە بواری وێنەگری دیکۆمێنت و وێنەگری هەواڵنێریە.
ئەو وێنە و پرۆژانەی کە لە پێشبڕکێدا بەشدار دەبن بە پێی تێڕوانینی ورد و بینگەیی سەبارەت بە جیهانی ئێمە دەکەونە هەڵسەنگاندنەوە.
مەرجەکانی ناردنی بەرهەم:
ئێوە دەتوانن بەرهەمەکانتان لە چوار بەشی: تاک، چیرۆک ئاسا، پرۆژە درێژەکان و فۆرمەتی ئازادOpen Format
بەرهەمە نێردراوەکان لە شەش ناوچە لە هەموو جیهاندا، لە کیشوەرەکانی ئەفریقا، ئاسیا، ئەورووپا، ئەمریکای باکووری و ناوەندی ئەمریکای باشووری و ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵات و ئوقیانووسیە هەڵدەسەنگێندرێن.
وێنە هەنێردراوەکان دەتوانێت پێشتر بڵاو کرابێتەوە و ئەم بابەتە سنووردار نییە.
چ کەسانێک دەتوانن بەشدار ببن؟
بەشدار بوون لەم کێبڕکێیەدا بۆ هەموو وێنەگرە پرۆفێشناڵەکان کە لە بەشی وێنەگری دیکۆمێنتار یان فۆتۆژۆرنالیزم چالاکن ڕێگە پێدراوە.
خەڵاتەکان:
24 هەڵبژێردراوی ناوچەیی و لە هەر گرووپێکدا یەک کەس خەڵاتی پێ دەدرێت.
هەکام لە هەڵبژێردراوان بە بڕی 1000 یۆرۆ خەڵات دەکرێن.
چوار هەڵبژێردراوی نێودەوڵەتی لە هەر گرووپێکدا بە بڕی 5000 یۆرۆ زیاتر وەردەگرن.
هەروەها بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان لە پێشانگای ساڵانە و ماڵپەڕ و کتێبی ساڵانەی ئەم پێشبڕکێیەدا بڵاو دەکرێنەوە.
هەڵبژێرددراوان بۆ جڤاتێکیش بانگهێشت دەکرێن.
بەشدار بوون لەم پێشبڕکێیەدا خۆڕاییە.
دواهەمین مۆڵەتی ناردنی بەرهەم: 11ی ژانوویەی 2022 دەبێت.