بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری وتی کە بەدەر لە دانوستانەکانی ڤیەننا، چەندین دانوستانی دووقۆڵی و چەندقۆڵیش بە تایبەت لە گەڵ ڕێکخەری کاروباری لێژنە هاوبەشەکەی ڕێکەوتنی ناوەکی بەڕێوەچووە.
ناوبراو وتی: سەبارەت بە گەمارۆکانیش چەندین نامە لە نێوان هەر دوو لا ئاڵوگۆڕ کرا و بەرەوپێشچوونی باش بەراورد بە گەڕی پێشووی دانوستانەکان هەبووە.
باقری وتی: هیوادارین پاش گەڕانەوەی لایەنەکانی دیکە لە پشووەکانی سەری ساڵی نوێی زائینی بۆ ڤیەننا، هەنگاوی جیدیتر لە پێناو هەڵگرتنی گەمارۆکان هەڵبگیرێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەوتی دانوستانەکانی بە ئەرێنی ناو برد./.