بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی، کە لە چەند رۆژی رابردوو لە شارۆچکەی شەقڵاوە بەڕێوەچوو، تەواوی یاریزانان و راهێنەرانی هەڵبژاردەی کچانی عێراق کورد بوون و راهێنەر و یاریزانانی یانەی هەولێر بوون و، ئەنجامی گەورە و شایستەیان، لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی کچانی عێراق و عەرەبی بە دەستهێنا.
میدالیاییەکانی نوێنەرانی یانەی هەولێر، لە ریزی هەڵبژاردەی بەرز کردنەوەی قورسایی کچانی عێراق ئەمانە بوون:
ئۆشین موحسین ـ سێ زیو
ئیسرا موحسین ـ سێ زێڕ
ئیناس موحسین ـ شەش زێڕ
دەریا محەمەد ـ سێ زیو و سێ بڕۆنز
ئیمان محەمەد ـ سێ زیو و سێ بڕۆنز
وارڤین کۆسرەت ـ یەک زێڕ و دوو زیو