جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

لە ڕۆژانی تەنگانەدا کۆماری ئیسلامی ئێران، حاجی قاسم و هاوڕێکانیان پشت و پەنای خەڵکی ئێمە بوون

جام کوردی - ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: ئەوەی کە لە حاجی قاسم سولێمانیم بینیوە، ئازایەتی، خەمخۆری و شارەزایی لە بواری سەربازیدا بووە.

كانونی یه‌كه‌م 30, 2021
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

عەدنان محەممەد قادر ناسراو بە عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی، ڕۆڵی شەهیدی فەرماندە حاجی قاسم سولێمانیی لە شەڕی داعش و شکستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە و هەروەها هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و وتی: هەر کاتێک ئێمە لە کوردستان تووشی کارەسات بووین، دەرگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕووی ئێمەدا کراوە بووە.

دەقی ئەو وتووێژە لە درێژەدا هاتووە:

سەرەتا دەکرێت کورتەیەک لە کار و چالاکی سیاسی و سەربازی خۆتان لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس تا ئێستا باس بکەن؟

من ناوم عەدنانی حەمەی مینایە، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاخ و لە شار، هەر لە تەمەنی 18 ساڵیدا چوومەتە ڕیزەکانی خەباتی کوردی و لە یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا خزمەتم کردووە، خێزاندارم و خاوەن چوار منداڵم کە ئەڵبەت هەموویان ژیانی تایبەت بە خۆیان پێکهێناوە و بە جیا دەژین.

وەک شارەزایەکی کاروباری سیاسی، هۆکاری سەرهەڵدان و چالاکییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکە بە چی دەزانن؟

بوونی چەندین کێشە و گرفتی وەک گەندەڵی و نادادپەروەری لە عێراق وایکرد کە گرووپێکی تیرۆریستی وەک داعش بێت و کەڵک لەو بۆشاییە وەربگرێت، داعش تەنیا بۆ ڕووخانی ناوچەکە و لەناوبردنی پێکهاتووە و دەتوانم بڵێم کە دەستی زۆر لایەنی لە پشتەوە بووە و پاڵپشتییەکی زۆر کراوە، گرووپێکی تیرۆریستی ناتوانێت بە بێ پاڵپشتی لە ناکاو دەرکەوێت و ئەو هەموو هێز و چالاکییە سەربازییەی هەبێت. بە گشتی چەندین هۆکارێکی وەک بۆشایی سیاسی و نەبوونی دادپەروەری لە ناوچەکە بەستێنی سەرهەڵدانی داعشی دابین کرد. ئەڵبەت بەرژەوەندی وڵاتانی دیکەش ڕۆڵی لە پێکهێنان و بەهێزکردنی ئەم گرووپە تیرۆریستییەدا هەبووە.

وەک کەسایەتییەکی سەربازی، ئاشنایەتی و یەکترناسینتان لە گەڵ شەهید حاجی قاسم سولێمانی هەبووە. دەکرێت چۆنیەتی ئەو یەکترناسینە باس بکەن؟

من لە دوورەوە بەڕێزیانم دەناسی بەڵام لە نزیکەوە یەکترناسینی ئێمە لە شەڕی دژ بە داعش بووە، یەکەم جاریش لە بارەگای مەلا بەختیار کۆبوونەوەم لە گەڵ حاجی قاسم هەبوو، لەو کاتەدا داعش سەعدیە و جەلەولای گرتبوو و ئێمەش لە بەرگریدا بووین، پلانی ئەوەمان هەبوو کە سەرەتا ناوچەکە بپارێزین و پاشان ئەو دوو ناوچەش ئازاد بکەینەوە، حاجی قاسم سولێمانی و هاوڕێکانی لەو کاتەدا بە جیدی هاوکاری ئێمەیان کرد، بە دڵسۆزییەکی زۆرەوە و وەک پێشمەرگەیەک هاوکاری ئێمەیان دەرکرد، ئەو چاکە و پیاوەتییەش لە بیرمان دەمێنێت. حاجی قاسم پیاوێکی خاکی و سادە بوون، لە گەڵ پێشمەرگەیەکدا پێشمەرگە بوون و لە گەڵ فەرماندەیەکیشدا فەرماندە بوون، لەو ماوە کەمەدا کە لە گەڵ ئێمەدا بوون پەیوەندییەکی بەهێزیان لە گەڵ هەمووان درووستکرد، چ لە گەڵ پێشمەرگەکان و چ لە گەڵ فەرماندەکانیش.

لە ڕووی سەربازییەوە لە شەڕی دژ بە داعش چ تایبەتمەندییەکیان هەبوو، هەروەها لە پەیوەندییان لە گەڵ برایانی کورد؟

حاجی قاسم پیاوێکی بێدەنگ بوون، هێمن، لە سەر خۆ و کاریگەر. لەبیرمە کە نەخشەکانمان دادەنا، لە خوارەوە دادەنیشت، قسەی نەدەکرد و تەنیا گوێی ڕادەگرت و لە کۆتاییدا قسەی خۆیی دەکرد، بۆ جێبەجێکردنی نەخشەکانیش قسەکان دەگەڕانەوە سەر ڕا و بۆچوونی حاجی قاسم. بۆ نموونە، بۆ ئازادکردنی جەلەولا کۆمەڵە نەخشەیەکمان دانا، من نەخشەی خۆمم دانا و شرۆڤەم کرد، برادەرانی دیکەش بە هەمان شێوە، ئەوانیش لە کۆتاییدا نەخشەی خۆیان باس کرد و لە ئاکامدا بووە بەرنامەی کار بۆ جێبەجێکردن، ئەنجامەکەشی ئەوە بوو کە بە هاوکاری حەشدی شەعبی لە سەعدیەوە و ئێمەش لە جەلەولاوە سەرکەوتنمان بە دەست هێنا و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ناوچەکەمان ئازاد کردەوە.

وەک ئاماژەتاندا، حاجی قاسم سولێمانی لە شەڕی ئازادکردنی جەلەولا لە گەڵ ئێوەدا بووە. ئایا بیرەوەرییەکتان هەیە کە باسی بکەن؟

یەکێک لەو بابەتانەی کە لەبیرم ماوە و بەردەوام باسیشی دەکەم ئەوەیە کە حاجی پیاوێکی زۆر ئازا بوون، پیاوێکی چاونەترس بوون و ئەمەشم لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریدا باس کردووە، هەر کاتیش باسی ئازایەتی و بوێریی حاجی قاسم بێت باسی ئەوە دەکەم. ڕۆژێک چووینە سەر پردی جەلەولا، ئەوبەری پردەکە داعشی لێبوو، ئێمەش لەم بەرەوە بووین، من شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووم، ترسی ئەوەم هەبوو کە تووشی ڕووداوێک ببین، لە بەر ئەوەی کە حاجی میوان و ئەمانەتێک لای من بوون، بەڵام هەر دەیوت بڕۆرە پێشەوە تا گەیشتینە نزیکەی 300 مەتریی داعش. کاتی گەڕانەوەی ئێمە و لە هەمان شوێندا پێشمەرگەیەک کە سەری بەرز کردبووە، لە لایەن داعشەوە شەهید کرا.

لەو کاتەدا بیرم لە دوو شت دەکردەوە، یەکەم، ئەوەی کە بەڕێزیان میوان بوون، ئەمانەتێک لای من بوون، بۆ هاوکاری ئێمە هاتبوون و ترسی ئەوەم هەبوو کە شەهید نەکرێن. دووەم، سەرسام بووم بەو دڵسۆزییە و ئازایەتی و چاونەترسییەی حاجی قاسم، بەڵام لای بەڕێزیان ئاسایی بوو کە لە پێناو ئامانجەکانیدا شەهید بن. کاتی گەڕانەوە بۆ بارەگا، حاجی و برادەرەکانی نوێژێکیان کرد، لە نێوان نیوەڕۆ و عەسردا بوو، کاتژمێر نزیکەی سێ بوو، بڕیار بوو ئێوارە کۆبوونەوەیەک بکرێت لە خانەقین و منیش بەشدار بم بەڵام حاجیم بۆ گەڕانەوەیان بەڕێکرد، حاجی ماڵئاواییان لە ئێمە کرد، لە ماوەی بیست خولەک پاش ڕۆیشتنی حاجی قاسم، داعش ئۆتۆمبێلێکی لەوێدا تەقاندەوە کە کۆمەڵێک پێشمەرگە و ئاسایش شەهید کران. هەوڵی تەقاندنەوەی دووەم ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعش پووچەڵکرایەوە. نازانم کە ئەوە کارێکی ئاسایی داعش بوو یان دەیانزانی حاجی قاسم لەوێیە و ئەو پلانەیان جێبەجێ کرد. ئەمە یەکێک لە بیرەوەرییەکانە کە لای من دەمێنێتەوە.

بە گشتی، ڕۆڵی شەهید سولێمانی لە شکستی پیلانگێڕی داعش چۆن بوو؟

ڕۆڵێکی زۆر کاریگەریان هەبوو، بە تایبەت لە ناوچەکانی وەک خانەقین، خورماتو، زەرگە، ئامرلی و ناوچەی کەرکوک. حاجی یان خۆیان یان هاوڕێکانیان لە گەڵ ئێمە بوون، لە دابینکردنی پێداویستییەکان تا پێدانی ڕاوێژی سەربازی.

تێڕوانینی حیزبە سیاسییەکان و هەروەها خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سەر ئەو هاوکارییەی حاجی قاسم سولێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران چۆنە؟

یەکەم جار کە داعش پەلاماری شاری هەولێری دا، لای خەڵکی کوردستان ئەوە ئاشکرایە کە حاجی یەکەم رۆژ بە چەند کەسێکەوە هاتن بۆ مەخمور، تەنانەت کاک مەسعود بارزانیش باسی ئەوەیان کردووە کە حاجی بە حەفتا کەسەوە هاتن و لەوێ خۆڕاگرییان کرد بۆ بەرگری لە مەخمور لە گەڵ هێزی پێشمەرگەری کوردستان و دژە تیرۆری سلێمانی.

داعش نەهامەتییەکی گەورە بۆ ئەم وڵاتە بوو، بۆ عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، لەو ڕۆژە دژوارانە کە ئیمکانیات زۆر کەم بوو، کۆماری ئیسلامی ئێران و حاجی قاسم و برادەرەکانی پشت و پەنای خەڵکی ئێمە بوون، ئێمەی کورد گەلێکی بەوەفاین، چاکەی دۆستانی خۆمان لەبیر ناکەین، هەموو کات لەم ناوچەیە ئەگەر تووشی کارەساتێک بووین دەرگاکانی ئێران بە ڕووی ئێمەدا کراوە بووە، لە پیلانگێڕی داعش کە هاتە ناوچەکەی ئێمە، حاجی و برادەرەکانی لە گەڵ ئێمە بوون و ئەمەش قەد لەبیر ناچێت، خەڵکی کوردستان ئەوە لە بیر ناکەن کە لە کاتی تەنگانەدا ئەو دۆستانە لە گەڵ ئێمەدا بوون.

باستان لە هاوکاری و پێکەوەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرد. بۆ نموونە لە شەڕی دژ بە داعش، ئەگەر ئەو هاوکاری و پێکەوەبوونە نەدەبوو، دۆخی کوردستان لە ئێستادا چۆن بوو؟

وەک باسم کرد پەیوەندییەکی مێژوویی و دۆستانەمان هەیە و لە پێناو ئەو دۆستایەتییەدا هەر کات پێویست بووبێت ئەو دۆستانە هاتوون و لە گەڵمان بوون و ئەگەر پاڵپشتییەکانی ئەوانیش نەبوایە ڕەنگە ئازار و زیانەکانی ئێمەش زیاتر دەبوو، بەڵام ئەوان وەک ئەرکێکی ئەخلاقی خۆیان لەو تەنگانەدا لە گەڵ ئێمەدا بوون و تا کۆتایی داعش ئەمەش بەردەوام بوو.

داعش لە ڕووی سەربازییەوە شکستی هێنا، ئەو هۆکارانە کە شکستی داعشیان بەدیهێنا، چی بوون؟

یەکڕیزی، دڵسۆزی بۆ وڵات، کۆکردنەوەی خۆمان و چەند هۆکارێکی دیکە. بەڵام پێویستە کە گەندەڵی بنبڕ بکرێت، دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەبێت تا ڕێگا بە سەرهەڵدانەوەی گرووپی وەها نەدرێتەوە، لە لایەکی دیکەوە، دەبێت بەرەنگاری بیری توندڕۆیی و ئایدۆلۆژیای داعشیش ببینەوە.

پاش شکستی داعش، حاجی قاسم سولێمانی لە وڵاتێکدا شەهید کران کە وەک میوانی فەرمی بانگهێشت کرابوون. بۆچوونی بەڕێزتان لە سەر ئەمە چییە؟

زانیاری تەواوم لە سەر ئەوە نییە بەڵام حاجی قاسم هاتوونەتە عێراق وەک میوان و پاشان ئەمریکا بەرپرسیاریەتی ئەو ڕووداوەی لە ئەستۆ گرتووە کە ئەمەش جێی پرسیارە.

وتووێژ: ڕەزا ڕەحمەتیان

Previous Post

کەیوان کاشفی: حکومەت گرنگی بە بۆچوونی شارەزایانی ئابوری دەدات

Next Post

حیزبوڵڵای لوبنان: سەرجەم پیلانگێڕییەکان بۆ لاوازکردنی خۆڕاگری شکستی هێنا

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
حیزبوڵڵای لوبنان: سەرجەم پیلانگێڕییەکان بۆ لاوازکردنی خۆڕاگری شکستی هێنا

حیزبوڵڵای لوبنان: سەرجەم پیلانگێڕییەکان بۆ لاوازکردنی خۆڕاگری شکستی هێنا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020