بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ڕاوژکاری میدیایی پرۆژەکە، کورتە فیلمی «خانە بخت» لە ژێر ناوی (House of Fortune) لە دەرهێنانی عادڵ مەعشووری،نووسین و ئەکتەری نەسیم ئەفشار پووڕ و بەرهەمهێنانی عەلیڕەزا مەعشووری، وو بە ناودێری باشترین فیلمهەڵگری لە فێستیڤاڵی«Indiex Film Fest»ی ئەمریکادا کە لە 4 تا 21ی نۆڤێمبەری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمی «خانە بخت» هەروەها لە فێستیڤاڵی Jersey shore Film Festival ئەمریکادا کە لە 25 تا 30 نۆڤێمبەر بەڕێوە چوو ناودێری بەشی Best Middle Eeast Narrative Short و باشترین فیلمی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و ناودێری خەڵاتی High Intensity Drama Awar بووە.
کورتە فیلمی «خانە بخت» تاکوو ئێستا لە فێستیڤاڵەکانی سێمۆرنای تورکیا، فێستیڤاڵی ڕووت 66ی ئەمریکا و فێستیڤاڵی ZTV ئەمریکا خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ نەسیم ئەفشار پووڕ، هەروەها لە فێستیڤاڵی سێمۆرنای تورکیاخەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری بۆ عادڵ مەعشووری بە دەست هێناوە.
کورتە فیلمی «خانە بخت» لە درێژەی ئامادە بوونە نێودەوڵەتیەکانی خۆیدا لە چوارەمین خولی بەشی IranFest لە هەژدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی سدیچیکۆرتۆ ( Sedici Corto)ی ئیتالیا و فێستیڤاڵی پاپی جسپری ئەمریکا لە بەشی پێشبڕکێ دا بەشدار بووە.
بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی فیلمی
«خانە بخت» لە لایەن ناوەندی «تەرلان» فیلمەوە ئەنجام دراوە.