بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میک واڵاس نوێنەری ئێرلەندا لە پەرلەمانی ئەورووپا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە پەیامێکی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکێتی ئەورووپا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کراوەتەوە و تایبەتە بە دووەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهید قاسم سولێمانی، جەختیکردەوە کە هیچ کەسێک هێندەی شەهید سولێمانی هەوڵی شکستی داعشی لە عێراق نەداوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەرپرسی سەرهەڵدانی داعش و پڕچەککردنی گرووپە توندڕۆکانن، هیچ کەسێک وەک شەهید سولێمانی بۆ لەناوبردنی داعش خزمەتی بە عێراقییەکان نەکرد، کاتێک لە لایەن ئەمریکییەکانەوە کوژرا، ئیدانەکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە کوێ بوو؟/.