بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهەند عەقابی ڕایگەیاند کە بەرنامەکان ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەم دوو شەهیدە گەورەیە لە شوێنی شەهیدبوونی ئەوان بەرەو گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەست پێدەکات.
ناوبراو وتی کە دووەم بەرنامەش هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی کەڕادە و جادریە بۆ ئیدانەکردنی تاوانە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕێوە دەچێت.
وتیشی کە لە ڕۆژی 2 ی کانوونی دووەمی 2022 گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی حەشدی شەعبی هەروەها وتی: ڕۆژی 4 ی کانوونی دووەم ڕێوڕەسمێک لە شاری کەربەلا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو بەڕێوەچوونی چەندین بەرنامەی دیکەی لە نەجەف و کەربەلا ڕاگەیاند.
عەقابی وتی کە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە سەر تاوانە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا لە مانگی شوباتی داهاتوو لە عێراق بەڕێوە دەچێت./.