بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی لە راپۆرتێکی رێکخراوەکە، لە ١١٤ وڵاتەوە دەنگدەران و رۆژنامەنووسان دەنگیان بۆ باشترینەکانی جیهان داوەو سەرەنجام لەسەر ئاستی پیاوان یاریزانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پۆڵەندەو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ، رۆبێرت لێڤاندۆڤێسکی خەڵاتی باشترین یاریزانی لە ئاستی کوران بردۆتەوە.
لەسەر ئاستی کچانیش، تۆمسۆنی راکەری جامایکی باشترینی رەگەزی خۆی بردۆتەوە.
هەر بە پێی راپۆرتەکە، ئۆلۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ بە باشترین چالاکی وەرزشی ساڵ دەستنیشانکراوە.