بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکانی شێعە ڕایگەیاندووە کە شاندێک بە سەرۆکایەتی هادی عامری سەردانی نەجەفی کردووە تا لە گەڵ موقتەدا سەدر چەندین پرسی هاوپەیوەند بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ بکات.
لە لایەکی دیکەوە، وائیل ڕکابی ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتی کە پێکهێنانی فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمانی بەندە بە ڕێکەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکانی شێعە و ڕەوتی سەدر.
ناوبراو وتی کە دانوستانەکانی نەجەف لە درێژەی دانوستانەکانی بەغدا لە نێوان سەرۆکی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکانی شێعەیە.
ڕکابی ڕایگەیاند کە ئەگەری ڕێکەوتن لە نێوان هەر دوو لا و پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی شێعەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئارادایە./.